په‌رله‌مانتارێك بۆ وته‌بێژ و به‌رپرسانی هه‌رێم: تكایه واز له‌م شێوازه بێنن كه نابێته دینارێك و ناچێته گیرفانی به‌تاڵی خه‌ڵكه‌وه
(0) /
زایەڵە - كاروان یاروه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌په‌یامێكدا بۆ وته‌بێژ و ژماره‌یه‌ك له‌وه‌زیره‌كانی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، "زمانی ته‌حه‌دا و بێمنه‌تی و هه‌ڕه‌شه له‌ڕابردودا نه‌ك كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای چاره‌سه‌ر نه‌كرد، به‌ڵكو قوڵتری كردنه‌وه و ده‌شڵێت، " تكایه واز له‌م شێوازه بێنن كه نابێته دینارێك و ناچێته گیرفانی به‌تاڵی خه‌ڵكه‌وه".
كاروان یاروه‌یس له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "ناوبه‌ناو وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم یا وه‌زیر یا به‌رپرسێكی حزبی به‌زمانی هه‌ره‌شه و (چیتر قبوڵ ناكه‌ین و كارتی تر و شێواز و بڕیاری ترمان ئه‌بێت) له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی موچه و بژێوی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ به‌غدا قسه ئه‌كه‌ن".
ده‌شڵێت، "زمانی ته‌حه‌دا و بێمنه‌تی و هه‌ڕه‌شه له‌ڕابردودا نه‌ك كێشه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵی چاره‌سه‌ر نه‌كرد، به‌ڵكو قوڵتری كرده‌وه و زیانمه‌ندی خه‌ڵكی هه‌رێم بو نه‌ك حكومه‌تی فیدڕاڵی و هه‌رێم".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئێستا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق چۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیه ئاواش سه‌رۆك وه‌زیرانی پارتی و یه‌كێتیشه، چونكه هه‌مویان له هاویه‌یمانێتی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تن، كه محه‌مه‌د شیاع سودانی كاندیدیان بو بۆ پێكهێنانی كابینه".
ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه، "له‌ئێستادا زمانی هه‌ڕه‌شه زۆر نامه‌نتیقیه، له‌به‌رئه‌وه‌ی سودانی نه‌رم و په‌رۆشه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه داراییه‌كان و موچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و ئیتر بۆ به‌زمانی هه‌ڕه‌شه قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، زمانی هه‌ڕه‌شه كاتێَك بیانوی هه‌یه كه هه‌رێم كارتی دیكه‌ی هه‌بێت جگه له رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی و ئێستا هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه نیه".
كاروان یاروه‌یس راشیگه‌یاندوه، "تكایه واز له‌م شێوازه بێنن كه نابێته دینارێك و ناچێته گیرفانی به‌تاڵی خه‌ڵكه‌وه، بژارده گونجاوه‌كه یه‌كڕیزی كورد و رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتحادی".
تێبينيێك بنێرە: