بارگرانیەکی تر بۆسەرهاوڵاتیان زیادکرا

(0) / / کردستان / زایەڵە بارگرانی کوردستان غازی ماڵان


Dec 28, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر ڕایگەیاند: زیادبوونی خواست لەسەر غازی ماڵان لەم وەرزی سەرمایەدا هۆکاری گرانبوونی نرخەکەیەتی، هاوکات ئەو بەشە غازەی بۆ پارێزگای هەولێر دابین دەکرێت کەمە.

 نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر ڕایگەیاند: زیادبوونی خواست لەسەر غازی ماڵان هۆکاری گرانبوونی نرخەکەیەتی، هاوکات ئەو بڕەی بۆمان دەنێرن کەمە و بەشمان ناکات، چونکە ئێمە ڕۆژانە پێویستمان بە زیاتر 400 تۆنە، بەڵام 200 بۆ 280 تۆن غازی شل بەدەستمان دەگات.

ووتیشی: کەم بوونی ئەو ڕێژەیە وایکردووە غازی ماڵان گران بێت، هەر کە ڕێژەی غاز زیادکرا کە بتوانێت پێداویستی هاووڵاتییان پڕبکاتەوە بێگومان نرخەکەی دادەبەزێت.

سەرەڕای قەیرانی کارەبا چەند ڕۆژێکە نرخی غازی ماڵان لە هەولێر بەرزبووەتەوە، هەروەها حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم نەوت درەنگ بەسەر هاولاتیان دابەش دەکات و بەنرخێکی گران بەهاوڵاتیانی دەفرۆشێتەوە.

کامەران کەریم