۲٥  تیمی فریاکەوتنی خێرایی تەندروستی سلێمانی لەشەوی سەری ساڵی نوێدا لەحاڵەتی ئامادەباشیدادەبن

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی تەندروستی ساڵی نێ


Dec 30, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سامان شێخ لەتیف لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند: لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ هاتنی سەری ساڵی نوێی زاینی، بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی پلانی پێویستی داناوە بۆ ئەو بۆنەیە و رێوشوێنی پێویستی گرتۆتەبەر و لەسەر فەرمانی بەڕێز  بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سەرجەم تیمە تەندروستیەكان دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشی بۆ شەوی سەری ساڵی نوێ.
 
وتیشی: لەو چوارچێوەیەدا لەسەری ساڵی نوێ سێ تیمی تەندروستی ئامادەییان دەبێت لەبەردەم ماجدی مۆڵ و فامیلی مۆڵ و لای باخی گشتی دوو تیمی تەندروستی لێدەبێت و دوو تیمی تەندروستیش لەبەردەم باخی نالی دەبن و لەشەقامی سالم و سەهۆڵەكە سێ تیمی تەندروستی لێدەبێت و لای شارەوانی سلێمانی دوو تیمی لێدەبێت و لەسەرچناری دووتیمی لێدەبێت و هەروەها( ۱۱ )تیم لەسەنتەری فریاكەوتنی خێرای ژمارە (۱۲۲) لەخزمەتی هاوڵاتیاندا دەبن.
 
هێمای بەوەشکرد: هاوكات لەسەری ساڵی نوێ تیمە تەندروستیەكان لەسەرجەم نەخۆشخانە و بەشی فریاكەوتن لەحاڵەتی ئامادەباشیدادەبن و هاوڵاتیان دەتوانن لەكاتی حاڵەتە لەناكاوەكان پەیوەندی بكەن بە سەنتەری فریاكەوتنی خێرای ژمارە( ۱۲۲).
 
کامەران کەریم