گروپی شاخەوانی پایتەخت گەشتێکی خێزانی ئەنجامداوە بۆ قەڵای شۆشێ

(0) / / ورزش / زایەڵە شاخەوانی پایتەخت ئاکرێ


Dec 31, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــ گرووپی شاخەوانی پایتەخت لە کۆتاگەشتەکانی ئەوساڵیدا، لەقەزای ئاکرێ لەگوندی شۆشێ گەشت و گەڕانێکی خێزانی ئەنجامداوە.

بەشی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی پایتەخت: کاتژمێر 9ی بەیانی  دەستمان بەشاخ ڕەوی کرد 
بە بەژداری (40)ئەندام کە لە هەردوو ڕەگەز پێکهاتبوو.
بەهاوکاری و ڕێبەری گرۆپێ چياڤانێن ئاکرێ لێرەوە سوپاس و پێزانینمان بۆ برایانی ئاکری ئاراستە دەکەین کە لەگەڵمان ماندوو بوون و ئەزیەتیان کێشا.

بەشی ڕاگەیاندن ئاماژیدا: خواردنی نیوەڕۆ لەلای لۆگۆی شۆشێ کرا کە شوێنێکی زۆر دڵگیر و خوش بوو و دوایی سەردانی شوێنەوارەکانمان کرد لەقەڵایەکە

زۆر سوپاس بۆ خودای باڵا دەست کە هەموو ئەندامەکان بەسەلامەتی گەشتەکەیان بەئەنجام دا و گەڕانەوە خاڵی دەست پێک.

سەرپەرشتیاری گەشت 
یوسف کوڕکۆ
پێشڕەوی گەشت 
کاروان مجید 
پاشڕەوی گەشت
اسماعیل کۆرکۆ
وێنەگری گەشت
کاک ئاراس
کاک سالم