مقاومەی ئیسلامی عێراق: لە هێرشەکانمان بەردەوام دەبین بۆ سەر  پێگەکانی دوژمن

(0) / / کردستان / زایەڵە عێراق مقاومەی ئیسلامی


Dec 31, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - گروپی مقاومەی ئیسلامی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند" لە هێرشەکانمان بەردەوام دەبین بۆسەر پێگەکانی دوژمن".
 
گرووپی مقاومەی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا، کە شەوی ٣٠ی کانونی یەکەم لە کەناڵی تەلەگرام بڵاوی کردووەتەوە، نووسیویەتی" لە درێژەی بەردەوامبوومان لەسەر رێبازی رووبەڕووبوونەوەی داگیرکەر، سەرکەوتن بۆ گەلەکەمان لە غەزە، وەڵاممان لە دژی ئەو کۆمەڵکوژییەی قەوارەی زایۆنی لە دژی دانیشتووانی غەزە دەبێت، موجاهیدانی مقاوەمەی ئیسلامی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر بنکەی هەریری داگیرکراو لە هەولێر لە باکووری عێراق."
 
مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە کۆتایی راگەیەندراوەکەیدا نووسیویەتی" دووپاتی دەکەینەوە، مقاوەمەی ئیسلامی بەردەوام دەبێت لە لێدان لە پێگەکانی دووژمن."