بانکى ناوەندى بڕیارى قەدەغەکردنى مامەڵە بە دۆلار دەخاتە بوارى جێبەجێکردنەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە عێراق بانکی ناوەندی دۆلار دراو دینار


Jan 01, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بانکی ناوەندیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە:  بۆ جێبەجێکردنی ئامانجەکانی سیاسەتی دراو و توانا دارایی بانکەکان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی دراوی بیانی بۆ کڕیارەکانیان، بانکی ناوەندیی عێراقی ئەو لایه‌نانه‌ی دیاری کردووە بۆ وەرگرتنی حەواڵە دەرەکییەکانیان بە شێوەی کاش دەیانگرێتەوە بە دراوی دۆلاری ئەمریکی.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:  نێرده ‌و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان و رێکخراوەکان و سەرجەم دەزگا نێودەوڵەتییەکان کە لە عێراق کاردەکەن، رێکخراوە مەدەنییە ناحکومییەکان کە لە سکرتاریەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران تۆمارکراون، لە ئەگەری ئەوەی لایەنی بەخشەری بیانی مەرجی ئەوە دابنێت کە بڕە پارەی حه‌واڵه‌‌ی بیانی هاتوو بە دراوی دۆلار لە ناوخۆی عێراقدا بدرێت، گرێبەستە حکومییەکان کە بە دۆلاری ئەمریکی کاری پێدەکرێت و گرێبەستە بەردەوامەکان بۆ یارمەتییەکان و قەرز و رێککەوتنە دەرەکییەکان، رێژه‌ی 40%ی حەواڵەی هاتوو لە هەناردەکارانی عێراقیه‌کان لە ئەنجامی هەناردەکردنه‌کانیان بۆ دەرەوەی وڵات، بەکارهێنانی دراوی بیانی بۆیان رێگەپێدراوە.
ئاشکراشیکرد:  بانکەکان رێگەیان پێدەدرێت ئەو بڕە پارەیەی کە لە دەرەوەی وڵاتەوە وەریانگرتووە بە شێوەی کاش بیگەیەننە کڕیارەکانیان، ئه‌‌و سەرچاوە داهاته‌ی که‌ له‌ بەردەستی بانکه‌که‌یه‌ و بەپێی رێککەوتنی نێوان بانک و کڕیار ده‌درێت، بەڵام بانکەکان بۆیان نییە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی پارەی کڕیاران کە لە دەرەوەی عێراقەوە بە دراوی دۆلاری ئەمریکی وەریدەگرن بیگۆڕنه‌وه‌ به‌ دراوی دینار جگە به‌ رەزامەندی کڕیارنه‌بێت.
کامەران کەریم