شەوی سەری ساڵ ٥٤ كەس لە هەولێر برینداربوون

(0) / / کردستان / زایەڵە هەولێر شەوی سەری ساڵ کریسمەس


Jan 01, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ته‌ندروستی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، لە شەوی سەری ساڵدا لە پارێزگای هەولێر ٥٤ كه‌س برینداربوون.
 
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، له‌ مه‌راسیمه‌كانی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵی ٢٠٢٤ له‌ شاری هه‌ولێر ٥٤ كه‌س برینداربوون و سه‌رجه‌میشیان له‌لایه‌ن تیمه‌ پزیشكیه‌كانه‌وه‌ چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه‌.
 
ته‌ندروستی پارێزگای هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له ‌ڕێگه‌ی به‌شی كرده‌ پزیشكیه‌كان ١٠ تیمی پزیشكی له‌ سنووری شاری هه‌ولێر ئاماده‌كران وه‌كو ئاماده‌باشیه‌ك بۆ هه‌ر حاڵه‌ت و ڕووداوێکی نەخوازراو تاوه‌كو چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ بكرێت.
 
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ مه‌راسیمه‌كانی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ، تیمه‌كان پێشوازیان لە ٥٤ حاڵه‌تی جۆراوجۆر كرد كه‌ له‌كاتی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ برینداربوون و پێویستیان به‌ چاره‌سه‌ر هه‌بوو، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی پزیشكیه‌كانیشه‌وه‌ چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ ئه‌نجامداوه‌.
کامەران کەریم