وەزیری پەروەردەی عێراق: 450 بڕوانامەی ساختە لە دامودەزگاکانی حکومەت ئاشکرا کراوە

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق پەروەردە حکومەت


Jan 02, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  ئیبراهیم جبووری، وەزیری پەروەردەی عێراق رایگەیاند: وەزارەتی پەروەردە توانیویەتی دەست بەسەر 450 بڕوانامەی ساختە لە دامودەزگا جیاوازەکانی حکومەتی عێراق بۆ ساڵی 2023 بگرێت.

وتیشی: لە رێگای لیژنە شارەزاکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکان، راپۆرتی لێکۆڵینەوە لەسەر ساختەکاری تەواوکراوە و بڕیاریان لەسەرداوە، لە ئێستا گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەنجامدەرانی ساختەکاران گیراوەتەبەر.

ئاماژەی بەوەشکرد:  دەبێت ئەم دیاردەیە کە کاریگەری لەسەر خۆشگوزەرانی و پێشکەوتنی وڵات کردووە کەمبکرێتەوە، لەپێناو گرنگی پاراستنی بڕوانامەی ئەکادیمی و پێگەی کۆمەڵایەتی.

کامەران کەریم