7 لووتکەی بەرزی جیهان کە تا ئێستا هیچ شاخەوانێک سەرنەکەوتووە بەسەریاندا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش شاخەوان


Jan 04, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ لێرەدا ئەو 7 لووتکەی بەزری جیهانە کە تاوەکوو ئێستا هیچ شاخەوانێک نەیتوانیوە بەسەریدا سەرکەوێت دەناسێنین.
 
لە ساڵەکانی 1850 بەملاوە وەرزشی شاخەوانی لە جیهاندا گەشەی سەندە و هێدی هێدی زۆربەی زۆری شاخەوانە بەتواناکانی جیهان بیریان لەوە دەکردەوە کە نێوی خۆیان وەکوو یەکەم کەس و یەکەم سەرکەفتن لەسەر لووتکە بەرزە جیهانەکاندا تۆمار بکەن.
 
لە "ئێدمۆند هێلاری"یەوە وەکوو یەکەم کەس کە پێی لەسەر لووتکەی ئێڤەرێست نا، بگرە تا 10 شێرپای نێپالی کە یەکەم سەرکەفتنی وەرزی زستانەیان ئەنجامدا بەسەر لووتکەی زۆر دژواری K2دا. 
زۆربەی زۆری شاخەوانەکان پێیان لەسەر ڕێگەگەلێک داناوە کە پێشتر قەت هیچ مرۆڤێک ئەو کارەی نەکردووە.
 
لەسەر گۆی زەوینەوە 14 لووتکەی بەرزتر لە 8000 مەتر بوونی هەیە کە هەر هەموویان چ لە هاویندا و چ لە زستاندا، شاخەوان بەسەریاندا سەرکەوتوون، بەڵام ئەوەی سەرسووڕهێنەرە ئەو بابەتەیە کە هێشتاکوو لووتکەگەلێک لە جیهاندا بوونی هەیە کە تاوەک ئێستا هیچ شاخەوانێک نەیتوانیووە بەسەریاندا سەرکەوێت لەوانە:
 
1ــ کارجیانگی 1 لە تەبەت
2ــ چوچوچیش لە پاکستان
3ــ چانگار پوئنسوم لە بۆتان
4ــ لووتکەی باکووری کابرۆ لە هێندستان
5ــ لابوچە کانگی3 لە تەبەت
6ــ بەشی باکووری لووتکەی ماشربروم لە پاکستان
7ــ شاخی سیپل لە جنوبگان
 
کەژاڵ حەمیدی