کارەسات بۆ چەن شاخەوانی ئێرانی لەسەر بەرزاییەکانی شاخی سەبەلاندا

(0) / / ورزش / زایەڵە ئێران شاخەوان سەبەلان کوردستان


Jan 07, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ دوو خانمە شاخەوانی ئێرانی بە نێوەکانی فاتیمە دەمێشقی و مەعسوومە ڕەفێعی لەسەر بەرزاییەکانی شاخی سەبەلان کە لە شاری ئەردەبێڵی ئێراندا هەڵکەوتووە، تووشی کارەساتی هیپۆتێرمی(سەرمابردن) بوون و گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی پزیشکی کێفسانی ئێران، سێ شاخەوانی خەڵکی شاری تەورێز کە بریتی بوون لە یەک پیاو و دوو ژن بە مەبەستی سەرکەفتن بەسەر شاخی سەبەلاندا ڕۆژەکانی پێنجشەمە و هەینی ڕابردوو بەرەو ئەو ناوچە بەڕێ دەکەون.

ئەو سێ شاخەوانە پاش سەرکەفتن بەسەر لووتکەی ئەو شاخەدا و لە کاتی گەڕانەوەدا تووشی دۆخێکی نالەباری کەش و هەوا دەبن و ڕێگایان لێ ون دەبێ و بەرو لای دۆڵی سەهۆڵی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو شاخەوە شۆڕ دەبنەوە و شەو بەسەریاندا دادێت و لە هەمان کاتدا یەکێک لەوانە لە دۆڵەکە دەکەوێتە خوارێ و تووشی شکانی ئێسقانی پێی دەبێت و کۆڕەکەیان بە بۆنەی ئەو کارەساتەوە ڕادەوەستێت.

ئەو سێ شاخەوانە سەرەڕای ئەوەی بەر گەزن کەوتوون لە سەرمای خوارووی سی دەرەجەشدا ئەو شەوە بەسەر دەبەن و هەمان شەو یەکێک لەوانە گیانی لەدەست ئەدات.

هەواڵی ئەو کارەساتە دەگاتە تیپی فریاگوزاری و مانگی سوور و ئێوارەی ڕۆژی هەینی کۆڕێک لە فریاگوزارانی کێفسانی شاری مشکین شار دەگەنە ئەو شوێنە بەڵام بەهۆی تاریکی و ساری هەواوە هیچ کارێکیان لێ نایات و شەو لە هەمان شوێندا دەمێنەوە.
بەپێی وتەکانی سەرۆکی شاندی شاخەوانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، چەن تیپی فریاگوزاری لە شارەکانی تەوریز و ئەدەبێڵ و مشکین شار لە شوێنی کارەساتەکەدا و لەبەرزاییەکانی سەهوڵبەندانی بەشی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەوشاخەدا ئامادە دەبن و سەرەتا کاری فریاگوزاری بۆ ئەو شاخەوانە کە بە زیندوویی ماوەتەوە ئەنجام ئەدەن و پاشان تەرمی ئەو دوو شاخەوانە خانمە دەگوازنەوە بۆ خواری ئەو شاخە.

کەژاڵ حەمیدی