سبەی ئاستی بەھێزیی شەپۆلی بەفروباران دەست پێ دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە بەفر باران کەشناسی


Jan 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد:  کە سبەی ئاستی بەھێزیی شەپۆلی بەفروباران دەستپێدەکات و بارانێکی چڕ و زۆر لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر، دهۆک، سلێمانی، ھەڵەبجە و سنوری ئیدارەی راپەرین دەبارێت.
ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: سبەی شەمە 13/1/2024، لەئەنجامی زیاتر ھاتنە خوارەوەی نزمەپاڵەپەستۆکەی باکوور کە بارستە ھەوایەکی ساردی لەگەڵدایە، وە زیادبوونی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست قۆناغی چڕی شەپۆلی بەفروبارانبارین لەکاتەکانی بەیانییەوە ناوچەکانمان دەگرێتەوە و بەدرێژای کاتەکان بارانێکی چڕ و زۆر لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر، دهۆک، سلێمانی، ھەڵەبجە و سنوری ئیدارەی راپەرین دەبارێت و لە سەنتەری پارێزگاکانیش بارانێکی مامناوەند لەزۆربەی کاتەکانەدا دەبارێت و لە ناوچەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیانیش ھەندێک کات بارانێکی کەم بۆ مامناوەند دەبارێت.
کامەران کەریم