داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی ئاشکرا کرا

(0) / / کردستان / زایەڵە داهات شەفافیەت سلێمانی


Jan 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان  داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگای سلێمانی بڵاوکردووەتەوە کە زیاترە لە 8 ملیۆن دینار.
بەپێی ئاماری ماڵپەڕەکە ، داهاتی هەفتەکە بڕی 8 ملیار و 232 ملیۆن و 515 هەزار و 790 دینار بووە كە 6 ملیار و 994 ملیۆن و 2 هەزار واتە %85ی  نەختینەیە، هەروەها ملیارێك و 238 ملیۆن و 512 هەزار و 940 دینار، واتە %15 بەشێوەی چەكە و مقاساتیش سفرە بووە.
خستنەڕووی داهاتی ئەم هەفتەیە لە کاتێکدایە داهاتی هەفتەی پێشووتری سلێمانی کەمتر لە 4 ملیار دینار بووە.
کامەران کەریم