نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەغدا

(0) / / عراق / زایەڵە نچیرڤان بارزانی حەکیم بەغدا


Jan 13, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمی یادکردنەوەی تیرۆرکردنی محەممەد باقر حەکیم ناسراو بە شەهیدی میحراب گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.
 
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 13-01-2024، لە شاری بەغدا بە بەشداری نێچیرڤان بازرانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛ لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق؛ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی حیزبی رێوڕەسمی ساڵیادی تیرۆرکردنی محەممەد باقر حەکیم ناسراو بە شەهیدی میحراب دەست پێدەکات.
 
محەممەد باقر موحسین حەکیم تەباتەبایی لە 08-07-1939 لە شاری نەجەف دایکبوو، کوڕی موحسین حەکیم مەرجەعی دیاری شیعەکان و دامەزرێنەری ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی بوو و لە 29ـی ئابی 2003، دوای دەرچوونی لە مەزاری عەلی کوڕی تاڵیب لە شاری نەجەف لە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکدا لەگەڵ 85 کەسی دیکە گیانی لەدەستدا. ساڵانە بە بەشداری گەورە بەرپرسان یادی تیرۆرکردنی دەکرێتەوە.