گروپی شاخەوانی مەقان گەشتێکی تایبەتی بۆ لووتکەی پیرەمەگرون ئەنجامدا

(0) / / ورزش / زایەڵە مەقان پیرەمەگروون کوردستان


Jan 18, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی مەقان گەشتێکی تایبەتی دیکەی ئەنجامداوە لە کەش و هەوایەکی زۆر ساردی زستاندا بۆسەر شاخە بڵندەکەی پیرەمەگروون.

 دەستەی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی پیرەمەگروون: گەشتەکەمان لەسەیرانگای زێوێ خاڵی  دەستپێکرد و دوای بە‌رە‌و  لووتكە‌ بە‌ڕێ كە‌وتن بەفر  دامێنی چیاکەی دەپۆشی، سیمایە‌كی جوانی پێ بە‌خشی بوو، ھە‌ر لە‌ گە‌شتە‌کەمان چاومان بە  زۆرێک لە گروپە شاخەوانیەکان کەوت لەوانە گروپی شاخەوانی بەمۆ لە کەلار و گروپی شاخەوانی ئاسۆس و گروپی شاخەوانی سەیسایەق. 
پاش گەیشتنمان بە لووتکەو گرتنی وێنەی یادگاری دواتر گە‌ڕاینە‌وە‌ بۆ خاڵی دە‌ست پێك  سوپاس بۆ خوای  بە‌سە‌لامە‌تی ڕۆشتین و ھاتینە‌وە‌.