یادی شاخەوانانی بەر ڕنوو کەوتووی یانەی شاخەوانی کاویانی نەغەدە بەرز ڕاگیرا

(0) / / ورزش / زایەڵە شاخەوان نەغەدە


Jan 21, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ یاد و نێوی شاخەوانانی یانەی شاخەوانی کاویانی نەغەدە کە لە کوردستانی ئێران و چیای ڕندۆڵە بەر ڕنوو کەوتن و گیانیان لەدەستدا لە لایەن دەیان گرووپ و کۆمەڵە و دەستەی شاخەوانییەوە کە هەرکامەیان هەڵکشان بەسەر بەرزایی و شاخی نزیک لە ناوچەی نیشتەجێ بوونی خۆیان، بەرز ڕاگیرا.

لەوانە: گرووپی شاخەوانی هەتاوی سەقز ، لووتکەی شاخی مەلا موحەمەد بە بەرزایی 2191 مەتر سەر بەشاری سەقز.

چالاکی شاخەوانی گرووپی شاخەوانی داڵاهۆی بۆکان بۆ چیای تەرەغە.

بەڕێوەچوونی چالاکی شاخەوانی لیژنەی شاخەوانانی هیلانە داڵ مەریوان بۆسەر لووتکەی سۆڵتان ئەحمەد بە بەرزایی 2872 مەتر.

هەڵکشانی شاخەوانانی گرووپی شاخەوانی شاهۆی بانە بۆ کێوی زاخە.

چالاکی شاخەوانی گرووپی شاخەوانی بەرزە هەڵۆی سەقز بۆ کێوی بەنەنی سوننتە و هەروەها چالاکی دەیان کۆڕ و دەستەی دیکە کە بە بۆنەی بەرزڕاگرتنی نێوی ئەو سێ شاخەوانە ئەنجامدرا.

شایانی ئاماژەیە کە بەشێکی زۆری دیکە لە چالاکوانانی بەرچاو لە ئەندامانی چیای سەوزی مەریوان و ژینگە پارێزانی پیرانشار، مەهاباد، بۆکان و نوێنەرایەتی شاخەوانی باشووری کوردستان و بنهماڵەی ئەورازی نەمر و هەروەها شاخەوانان و ژینگەپارێزانی نەغەدە ئامادەبوون لەسەر گڵکۆی نەمر، موتەمەدی ئەوراز و سێ شاخەوانی کۆچکردووی یانەی شاخەوانی کاویانی نەغەدە و یاد و نێویان بەرز ڕاگیرا.

کەژاڵ حەمیدی