تاران: هێرشەکەی ئێران بۆ سەر عێراق و هەرێمی کوردستان نەبوو

(0) / / کردستان / زایەڵە ئێران ناسر کەنعانی


Jan 22, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە – وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕایگەیاند؛ ھێرشەکەی ھەولێر ناکۆک نەبوو لەگەڵ سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق.
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، رێگە بەخۆمان نادەین سەروەری عێراق پێشێل بکەین، ھێرشەکەی ھەولێر ناکۆک نەبوو لەگەڵ سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق.
ئاماژەی بەوەشکرد، ھەنگاوەکەی ئەم دواییەیان دژی عێراق و ھەرێمی کوردستان نەبووە و بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەیان بێدەنگ نابن.
ئاماژەی بەوەش دا کە ساڵانێکی زۆرە لە خاکی هەرێمی کوردستانەوە هەڕەشە لە ئاسایشی نەتەوەیی و هاوڵاتیانی ئێران دەکرێت.