شارەزایەکی ئابوری بۆ زایەڵە: بایکۆتی کاڵای ئێرانی هەڵئاوسان لەبازاڕ دروستدەکات

(0) / / گفتگو / زایەڵە کاڵای ئێرانی بایکۆت کوردستان


Jan 23, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شارەزایەکی ئابوری جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە؛ لە ئەگەری بایکۆتی کاڵا و  شمەکی ئێرانی و ڕووکردنە کاڵای ووڵاتانی تر، کاریگەری لەسەر ئابووری خێزان و نرخی کاڵا و شمەکەکان بەرزتردەبێت و هەڵئاوسان لە بازاڕەکان دروست دەبێت.

ئازاد حاجی ئەحمەد شارەزای ئابوری  بە زایەڵەی ڕاگەیاند: بایکۆتی کاڵاو شمەکی ئێرانی لە کوردستان بەگشتی و زۆنی سەوز بە تایبەت زەحمەت و ڕێگەپێدراوی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی نیە، بەو پێیەی عیراق و هەریمی کوردستان وڵاتێکی  (استهلاکیە) بەکاربەرە، تەنانەت هەندێک پێداویستی ڕۆژانەشی لە دەرەوە هاوردە دەکرێت، عێراق و بازارەکانی هەرێمێش بەزۆری پشتیان بەکاڵای ئێرانی بەستوە، بەپشت بەستن بە لاوازی بەهای تمەن و کەمی کرێ و  تێچوی گوستنەوەی شەک و کاڵای ئێرانی بەکەمتر دەگاتە دەستی بەکاربەر ، ئەم هۆکارانە وای کردوە، کاڵاو شمەکی ئێرانی زیاترلە بازاڕد ساغ بێتەوەو، نرخ یش تاڕادەیەک جێگیرو هاوسەنگ بێت لە بازاڕەکاندا.

وتیشی: لە ئەگەری بایکۆتی کاڵاو  شمەکی ئێرانی و ڕووکردنە کاڵای ووڵاتانی تر، کاریگەری لەسەر ئابووری خێزان و نرخی کاڵاو شمەکەکان بەرزتردەبێت و هەڵئاوسان لە بازاڕەکان دروست دەبێت، جونکە ئاڵوگۆڕەکان زیاتر بەدوڵاردەبێت ونرخی دۆلاریش لە بازاڕەکانتان تاڕادەیەک جێگیر نیە، تیچوو کرێی گوستنەوەش زیاتر دەبێت، ئەم هۆکارانە کاریگەریی سلبی و جێکەوتەی خراپی ئابووری و دارایی بەسەرتاک وخێزان جێدەهێڵیت و ناسەقامگیری نرخ بۆ ماوەیەکی دیارکراو لەبازاڕەکاندا بوونی دەبێت.

ئاماژەی بەوەش دا؛ جگە لەمەش چالاکی و جموجوڵە بازرگانیەکان لەخاڵە سنورەکان لاواز دەکات، بەتایبەت مەرزی (پەروێز خان و باشماخ)، کە بڕبڕەی پشتی ئابوورییە بۆ حکومەت وحیزب لەسنورەکەدا، کەمبونەوەی داهاتی ئەو بازرگان و خێزانانەی چەند ساڵە ئەوکار و ئاڵوگۆڕە پێشەیانە، جگە لەوەستانی ئەو پڕۆژانەی کە بەداهاتی خاڵەسنورییەکان لەکاردان، ئەوەی تایبەت بەخەڵک و هاوڵاتیان بەوپێیەی زۆربەی خەڵک موچەخۆرو چینی ناوەندن و موچەش مانگانەو لە کاتی خوێدا دابەش ناکرێت، هەر گوڕانکارێک لەنرخ ڕاستەوخۆ کاریگەی خراپی لەسەر ئەم چینەو چینی هەژاردا هەیەو ناتوانێت بەو داهاتەی بەردەستی پێداویستی ڕۆژانەو مانگانەی دابین بکات وبارگرانیەکی تری دارایی بۆسەرشانیان زیاد دەبێت، باری دەروونی بەکاربەر لەبازاڕدا ناسەقامگیر دەمێنتەوە ، لەم کاتەدا پشتکردنە کاڵای ئێرانی و ڕووکردنە کاڵای وڵاتانی تر خۆکوژیی ئابووری و داراییەو لێکەوتەی خراپ بەدوای خۆیدا جیدەهێڵێت، بەتایبەت ئەوکەسانەی مووچەخۆر و داهاتیان دیاریکراوە.

کامەران کەریم