هاوپەیمانان هاوکاری پێشمەرگە دەکەن

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان پێشمەرگە


Jun 29, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لەبارەی پێشمەرگەوە پەیامێك بڵاودەكاتەوەو ڕایدەگەیەنێت: بۆ 10 ساڵ یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتن واژۆكراوەو ئەو یاداشتەش تەنها دوو ساڵی ماوە وتیشی:پێویستە پێشمەرگە لەهەرێمی كوردستان یەكبخرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتن كە لە 2016وە لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە واژۆكراوەو بۆ ماوەی 10 ساڵ بەردەوامدەبێت هاوپەیمانیەكە زیاتر لەیەك ملیار دۆلاری بۆ پڕچەككردن، مەشقپێكردن هاوكاری لۆجستی‌ و دارایی بۆ پێشمەرگە تەرخانكردوە.

هەروەها جەخت لەپشتیوانیی یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە دەكاتەوە كە لەڕێگەی حكومەتی هەرێم‌و وەزارەتی پێشمەرگەوە كار بۆ بەدامەزاراوەییكردن‌ و یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان دەدات.

ئەوشی خستەڕوو،ئەمریكا پشتیوانیی لەسەقامگیریی هەرێمی كوردستان دەكات‌و هانی عێراقیش دەدات كێشەكانی لەگەڵ ئەو هەرێمە بەئاشتییانە چارەبكات.

کامەران کەریم