كاتی دابەشكردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان ئاشكراكرا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچه ئەمنی


Jun 24, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، لیستی مووچەی مانگی ئایاری هێزەكانی پێشمەرگە لە وەزارەتی دارایی عێراق و دیوانی چاودێریی دارایی عێراقە و وردبینی تێدا دەكرێت و هەر كات وردبینییەكە بەكۆتاهات مووچەكەیان دەنێردرێت و دابەشدەكرێت.

لیوا روكن بەختیار محەمەد سدیق ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لیستی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ بەغداد نێردراوە و لەلایەن دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و وەزارەتی داراییەوە وردبینی تێدادەكرێت و هەر كات وردبینییەكە بە كۆتاهات پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.

وتیشی، دوای ئەوەی پارەكە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم هاوشێوەی مانگەكانی پێشوو دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری هێزە ئەمنییەكان دەكرێت.

لەبارەی هاوكاریی هاوپەیمانان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە، بەرپرسەكەی وەزارەت وتیشی، "مەرج نییە سەرجەم هێزەكانی پێشمەرگە لە وەرگرتنی ئەو هاوكارییە سوودمەندبن و ئێمە دەمانەوێت سەرجەمیان سوودمەندبن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا مانگانە بڕی هاوكارییەكەی هاوپەیمانان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دەگۆڕدرێت.
کامەران کەریم