هەورەکە گەیشت؛ شەپۆلێکی توندی سەرما و بەفربارین ئەم شارانە دەگرێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشناسی کوردستان هەور


Jan 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی لە نوێترین پێشبینیدا لەبارەی شەپۆلە بەفرەچاوەڕوانکراوەکەوە رایگەیاند:بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، دوو شەپۆلی بەفربارین روو لە هەرێم دەکات و سەنتەری هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆک و موسڵ و ئەو شارانەش دەگرێتەوە کە لە ناوچەی شاخاویدان.
ئاماژەی بەوەشکرد: لە 27 و 28ی ئەم مانگەوە ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەری بارستە ھەوایەکی سارد و پێشبینی بارینی بەفرێکی زۆر لە سەرجەم ناوچە شاخاوییەکان و شارەشاخاوییەکاندا دەکرێت لەکۆتایی ئەم شەپۆلەشدا سەنتەری شاری سلێمانی دەگرێتەوە، لە 31ی 1 بۆ 4ی 2، پێشبینی شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین دەکرێت، کە پێشبینی دەکرێت بارستە ھەوایەکی سارد و بەھێزی لەگەڵدابێت و بەفرێکی زۆر ببارێت لە ناوچە شاخاوییەکان و لە سەنتەری شاری سلێمانیش رێژەیەکی باش بەفر ببارێت.
دەشڵێت:پێشبینیش دەکرێت لە سەنتەری شارەکانی ھەڵەبجە و دھۆک و موسڵ بەفر ببارێت و لە سەنتەری شاری ھەولێریش ئەگەر ھەیە کەمێک بەفر ببارێت، کە لەگەڵ ئەم شەپۆلەدا پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە .
کامەران کەریم