وەزیری دارایی عێراق: ناوی دووبارە لەنێو لیستی مووچەخۆرانى ههرێم ههیه
(0) /
زایەڵە - تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق شەش تێبینى لەسەر مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان دەداتە نوێنەرایەتییەکەیان لە بەغدا و ئاماژە بەوە دەکات: ناوی دووبارە لە لیستی مووچەی خانەنشینان و تۆڕى کۆمەڵایەتیدا هەبووە. هەروەها زانیارییان پێنەداون لە بارەى ژمارەى فەرمانبەرانى سەربازی و مەدەنى.
لە تێبینیەکاندا هاتووە: زانیارییان پێنەدراوە لەبارەى رەگەزى نێر و مێى مووچەخۆران لە هەرێمى کوردستان و ئەو زانیارییانەى پێیان دراوە، خشتەى ناونیشانى وەزیفی و پلەکانیان وپارەکانیان پێنەدراوە و تەنیا ژمارەى پلەى وەزیفییان پێدراوە و زۆربەى ئەو زانیارییانەى پێیان گەیشتوون بە زمانى کوردى بووە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: