نوسەرو ڕۆژنامەنوسێک بۆ زایەڵە: ئەگەر بایکۆتی کاڵای ئێرانی بکرێت نرخی شتومەک سێ هێندە گران دەبێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە بایکۆ کاڵای ئێرانی نرخ ئابووری ئیسماعیل حمەڕەحیم


Jan 25, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئیسماعیل حمەڕەحیم نوسەرو ڕۆژنامەنوس بە زایەڵەی ڕاگەیاند: ئەگەر بایکۆتی کاڵای ئێرانی بکرێت، نرخی شمەک سێ هێندە زیاد دەکات.
ڕاشیگەیاند؛ ئەوەی داوای بایکۆتی کاڵای بازرگانی دەکات، هیچ لە دۆخی بازاڕ و بەرهەمی ناخۆیی، ئاگادارنییە. چونکە بەپێی هەموو ئامارەکانی وەزارەتی پیشەسازی و کشتوکاڵی هەرێم، هیچ بەرهەمێکی ناوخۆیی بەشی پێداویستی ناوخۆی هەرێم ناکات، بۆیە ئەگەر کاڵاو بەرهەمی دەرەکی بەتایبەت وڵاتانی دراوسێ نەبێت، نرخی شمەک و کاڵاخۆراکییەکان، چەند ئەوەندە زیاد دەکات.
وتیشی: خۆئەگەر کەسێک بڵێت، باپشت بەبەرهەمی سعودی و ئەمریکی و وڵاتانی دیکە ببەستین، ئەمەش هەرتێنەگەشتنە لەجموجویڵی بازرگانی، چونکە یاسا ئابورییەکان دەڵێن، تاتێچووی گواستنەوە کەمتربێت، نرخی هاوردەکراوەکە یان کاڵاکە کەتر لەسەر بەکاربەر دەکەوێت.
ئەوەشی خستەڕوو: بۆیە ناعەقڵانی و نالۆژیکییە، بایکۆتی بەرهەم و کاڵای وڵاتانی دراوسێ بکرێت بەتایبەت کۆماری ئیسلامی ئێران.
کامەران کەریم