پەرلەمانتارێکی بەغداد بۆزایەڵە: دڵنیایی بە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەدرێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە بەغدا مووچەخۆر کوردستان


Jan 26, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت:  بابەتی ژمارەی فەرمانبەران كێشە بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دروستناكات و دوای هەمواری یاسای بودجەش لە 618 ملیار دینارەكە زیاتر بۆ هەرێم دەنێردرێت.

سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە زایەڵەی ڕاگەیاند:  سبەینێ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان ئەنجامدەدرێت و چاوەڕواندەكرێت لە دوای ئەو پرسە هەمواری یاسای بودجە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەنگاوەكان بۆ هەمواركردنەوەی یاساكە دەستپێبكات.

راشیگەیاند:  بابەتی ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێم كێشە بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دروستناكات و وردبینی لە لیستی مووچەخۆران بەپێی رێنماییە دارایی و كارگێڕییەكان ئەنجامدەدرێت.

 ئەو پەرلەمانتارە وتیشی:دوای هەمواری یاسای بودجەش لە 618 ملیار دینارەكە زیاتر بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت بەو پێیەی پشكی هەرێم تەنها مووچە نییە، بەڵكو پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان و بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكانیش لەخۆ دەگرێت.

کامەران کەریم