ڕیارێكی عێراق لەبارەی بەشەخۆراكەوە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە عێراق بەشەخۆراک کوردستان


Jan 27, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت: لە رێگای بریكارەكانەوە دەستكراوە بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی یەكی ئەمساڵ بەسەر هاوڵاتییاندا و دەشڵێت، "بڕیاری پێدانی چەند ماددەیەكی خۆراكی دیكە بە هاوڵاتییان لە مانگی رەمەزاندا هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە زایەڵەی ڕاگەیاند: لە رێگای بریكارەكانی خۆراكەوە دەستكراوە بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی یەكی ئەمساڵ بەسەر هاوڵاتییاندا و دابەشكردنی بەشە ئاردی هەمان مانگیش دەستیپێكردووە.

راشیگەیاند:  پێدانی چەند ماددەیەكی خۆراكی دیكە بۆ مانگی رەمەزان، هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە كە بریتین لە نیشاستە، مەعكەرۆنی، ئاردی سفر و شەعرییە.

کامەران کەریم