ئه‌مه‌ریكا بانكێكى دیکەی عیراقى سزادا/ پێشبینی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دەکرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە دۆلار عێراق


Jan 29, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بانكێكى عیراقى سزاد و خستیه‌ ناو لیستى بانكه‌ سزادراوه‌كانى تر به‌هۆى مامه‌ڵه‌ى نایاسایی.

وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌كانى ئه‌مه‌ریك ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، بانكى هوداى له‌ عیراق سزادا و خستیه‌ ناو لیستى بانكه‌ سزاداراوه‌كانى تر به‌هۆى سپیكردنه‌وه‌ى پاره‌و مامه‌ڵه‌ى نایاسایی.

له‌ ماوه‌ى رابردوو وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌كانى ئه‌مه‌ریكا 10 بانكى عیراقى سزادا به‌هۆى سپێكردنه‌وه‌ و ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ى دۆلار به‌شێوه‌ى قاچاخ.

سزادانى ئه‌و بانكه‌ عیراقییانه‌ كاریگه‌رى له‌سه‌ر نرخى دۆلار دروست ده‌كات و پێشبینى ده‌كرێت له‌ رۆژانى داهاتوو نرخى دۆلار به‌رزبێته‌وه‌.