لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ڕوونکردنەوە دەدرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە دۆلار کوردستان


Jan 30, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - رۆژنامەی الصباح:  دوای ماوەیەك لەو نیمچە سەقامگیرییەی باڵی كێشا بەسەر بازاڕدا, جارێكی تر هەڵبەزو دابەزی نرخی دۆلار لە بۆرسەكانی ناوخۆ سەریهەڵدایەوە, لەگەڵ بەرزبونەوەیەكی سنوردار.
ئەوەی روودەدات قۆستنەوەی ئەو دۆخە كاتیەیە لەلایەن هەندێك لە جامبازەكانەوە, ئەوانەی سودیان لە ئاڵۆزی ناوچەكە وەرگرتووە لە پرۆسەی كڕین و فرۆشتن لە بازاڕی رەش.
مەزهەر محەمەد ساڵح, راوێژكاری دارایی و ئابوری سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت: پرسەكە پەیوەستە بە بە ئاڵۆزییە ئەمنیەكانی ناوچەكە, كە زانیاری ناڕوون دروستدەكات و كاریگەری لەسەر بڕیاڕی جامبازەكان دەبێت لە بازاڕە ناوخۆییەكانی لەكاتی كڕین و فرۆشتن و, پاڵیان پێوە دەنێت بەخالێك یان دوو خاڵ زیاتر لەسەروی مامەڵەكانی بازاڕ, ئاڵوگۆڕ بەدراو بكەن لەم جۆرە دۆخانەدا, كە خەڵكی لەسەری راهاتوون. 
ئەو هەڵسوكەوتە بۆ بەدیهێنانی سودی كتوپڕە, لەژێر پاساوی ترس و لێكەوتەی خراپ, چونكە بڕباری ئەم بازاڕانە پشت زانیاری و كارلێكی جۆراوجۆر دەبەستێت, كە كاریگەری لەسەر بڕیاری ئەوانە دروستدەكات مامەڵەی تیادا دەكەن. 
ئەم بازاڕانە, لە هەستیارترین بازاڕە داراییەكانن, كە لەسەر هەواڵی رۆژانەو پروپاگەندەو جامبازیكردن بەزانیار دەژین بۆ دیاریكردنی نرخەكان, هەموو ئەوانەش نامێنن بە كۆتایهاتنی كاریگەرییەكانی.
کامەران کەریم