کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق: "ھێرشەکانمان بۆسەر ھێزەکانی ئەمریکا ڕادەگرین"

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق حزوڵڵا ئەمریکا


Jan 31, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق کە یەکێکە لە گرووپەکانی نێو مقاومەی ئیسلامی ڕایگەیاند کە "لەپێناو ئەوەی حکوومەتی عێراق شەرمەزار نەبێت"، ھێرشەکانیان بۆسەر ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا ڕادەگرن.
ئەمینداری گشتی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق کە یەکێکە لە گرووپەکانی نێو مقاوەمەی ئیسلامی، ئەبو حوسێن حەمیداوی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، "لەبەر ئەوەی حکوومەتی عێراق شەرمەزار نەبێت، ھێرشەکانمان تا کاتێکی نادیار بۆسەر ھێزەکانی داگیرکاری ئەمریکا لە عێراق و سووریا ڕادەگرین".

گرووپەکە بەردەوام بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لە وەڵامی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، ھێرش دەکەنە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.

ئەبو حوسێن حەمیداوی ڕاشیگەیاندووە کە "بە ڕێگای دیکە، بەرگریی لە خەڵکی غەززە دەکەن".

ناوبراو داواشی لە چەکدارانیان کردووە کە ھێرش نەکەنە سەر ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا، بەڵام ئەگەر ھێرش کرایە سەریان، ئەوە تەنھا وەڵامی ھێرشەکە بدەنەوە.