بەهۆی نەشیـاوی و خراپ بوونی نزیکەی ١٥٠ کیلۆ لاشەی ئـاژەڵ لە سەیدسادق لـەناوبـرا

(0) / / کردستان / زایەڵە سەیدسادق ئاژەڵ تەندروستی


Jan 31, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قایمقامیەتی سەید سادق ڕایگەیاند: لە پێنـاو بـەرژەوەنـدی گشتی و پاراستنـی تـەنـدروستی هاووڵاتیـانی قەزاکەمـان، لیژنـە هاوبـەشـەکانی قائمقامیـەت بە هاوکـاری بازگـەی سیدصادق - سلێمانی، بـڕی زیاتر لە (١٥٠) کیلۆ (سەرو پـێ و جگەر)ی ئـاژەڵ لە نێـو بـارهـەڵگـرێکدا دەسـتی بـەسـەردا گیرا، کە خاوەنەکەی دەی ویسـت بـە شێـوەیـەکـی نا تەنـدروسـت و دوور لە ڕێنماییـەکانی تەندروستی لە قەزای پێنجوێنەوە بیبات بۆ فرۆشتن و ساغکردنەوەی بە سەر هاووڵاتیانی قەزاکـەمان و پارێـزگای سلێمـانی و دەورووبـەری .

 پاش، پشکنینی لـە لایـەن نوێنـەری بەشـی هۆبـەی ڤێتێرنـەری لە ناو لیژنە هاوبەشەکانـی قائمقامیـەت، دەرکەوت کە ئەو لاشەی ئاژەڵانە بە هۆی گواستنـەوەی بە شێوەیـەکی ناتەندروسـت خراپ بوون و شیـاوی خواردن نییە بۆ مرۆڤ و سەرجەمیان لە شوێنی تایبەت بە کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک سوتێنـران و لـە ناوبــران .

کامەران کەریم