مەسرور بارزانی: پێویستە حکومەتی عێراق بە زووترین کات هەمواری یاسای بودجە پەسەند بکات

(0) / / کردستان / زایەڵە مەسرور بارزانی کوردستان بودجە


Jan 31, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، پێویستە هەرچی زووە حکومەتی عێراق یاسای بودجە پەسەند و رەوانەی پەرلەمانی بکات.

 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، سەرەڕای بڕیاری حکومەتی عێراق بە ناردنی بەشێک لە خەرجی مووچە لە رۆژی ١٤ـی ئەم مانگەوە، بەڵام دوای تێپەڕبوونی ١٧ رۆژ تا ئێستا بڕیارەکە جێبەجێ نەکراوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە حکومەتی عێراق هەرچی زووە هەمواری یاسای بودجە پەسەند بکات و رەوانەی پەرلەمانی عێراق بکات بۆ پەسەندکردنی.

ئەوەشی خستە روو، پێویستە وەزارەتی دارایی عێراق دوا بڕیاری حکومەتی عێراق جێبەجێ بکات سەبارەت بە ناردنی ٦١٨ ملیار دینار بۆ هەرێم.