مێسی بۆ یاریکردن بەرانبەر بە ڕۆناڵدۆ، لەگەڵ ئەلهیلال ڕێککەوت

(0) / / ورزش / زایەڵە مێسی ئەلهیلال سەعودی کوردستان وەرزش


Feb 01, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ میدیایەکی عەرەبستانی هەواڵی لە ئامادەبوونی مێسی داوە لە پێکهاتەی تیپی ئەلهیلالدا بە شێوازێکی فاخیرانە و بەرانبەر بە تیپی نەسر و ڕۆناڵدۆ.

"مێسی بەکراسی ئەلهیلال بەرانبەر بە ڕۆناڵدۆ" ئەمە ڕاپۆرتی ئەمڕۆی ماڵپەڕی سعوودی "ئسپۆرت" بووە لەبارەی ڕووبەڕوو بوونەوەی دوو گەوەرە ئەستێرەی تۆپی پێ لە ڕیازدا.

ئەلهیلال وەکوو ڕکابەری ئاسیایی تیپی سێپاهانی ئێران دێتە ئەژمار. بەنرخترین تیپی یانەیی ئاسیا بە بڕی پارەی 240 ملیۆن یۆرۆ قارەمانی جامی جیهانی ڕازی کردووە تا بۆ یەکجار و یەک یاری کراسی ئەو تیپە لەبەر کات.
بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عەرەبستان، یانەی ئەلهیلال و ئینترمەیامەی ڕێککەوتوون تا بە پێدانی 240 ملیۆن یۆرۆ ڕەزایەتی مێسی بۆ یاریکردنێکی دۆستانە بەرانبەر بە ڕۆناڵدۆ وەربگرێت و شاری ڕیاز شایەتی دوئێلی دوو گەورە ئەستێرەی مێژووی تۆپی پێ بێت لە بەرواری 8ی فێڤرییەدا(پێنجشەممەی حەوتەی داهاتوو).

کەژاڵ حەمیدی