چای ڤێتنامی بۆ بەشەخۆراك دەگەڕێنرێتەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە چا کوردستان بەشەخۆراک


Feb 01, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەرپرسانی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، بیریان لەوە كردووەتەوە چای لە ڤێتنام بكڕن، دوو پێشنیاریشیان هەیە یان لە بەشەخۆراك دابەشی بكەن یان بە نرخی هەرزان بیفرۆشن.

ئەمڕۆ پێنجشەم یەكی شوبات، وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، كۆمپانیای خۆراك كۆبوونەوەیەكی فراوانیان لەگەڵ نوێنەرانی كۆمپانیای بەرهەمهێنان و بەبازاڕكردنی چای ڤێتنامی ئەنجام دا.

باس لەوەش كراوە، وەزارەتی بازرگانیی عێراق لەگەڵ دوو كۆمپانیای ڤێـتنامی قسەی كردووە، بۆ ئەوەی چای ڤێتنامی دابین بكەن و لە داهاتووشدا كۆبوونەوەی تریان دەبێت لەسەر كوالێتی و نرخ و جۆر و رێژەكەی.

ئەوەیش زانراوە، دوو پێشنیاریشیان هەیە یان لە بەشەخۆراك دابەشی بكەن، یان بە نرخی هەرزان بیفرۆشن كە پێی‌ دەگوترێت نرخی پاڵپشتكیراو.

دوای ساڵی 2014 پێدانی چای لە بەشەخۆراكی مانگانە راگیرا، پێشوو بە بڕێكی كەم مانگانە چای بە هاووڵاتییان دەدرا و خەڵك تێیدا سوودمەند دەبوون، بۆ هەر هاووڵاتییەك بڕی 250 گرام بوو.