بانكی ناوەندی كەمترین بری دۆلاری كاشی خستە بازار و دۆلاری بەرزكردەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە بانکی ناوەندی عێراق دۆلار


Feb 01, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بانكی ناوەندی عێراقی برێكی كەمی دۆلاری بەشێوەی كاش خستە بازارەوە ، بەمەش راستەوخۆ نرخی دۆلار بەرزبوویەوە.

پێش نیوەرۆی ئەمرۆ پێنجشەممە 1ـی شوباتی ساڵی (2024) ، بانكی ناوەندی لەرێگای سەكۆی ئەلیكترۆنییەوە بری فرۆشتنی دۆلاری ئەمریكی راگەیاند.

وەك لە راگەیەنراوەكەی بانكی ناوەندی هاتووە ، ئەمرۆ بەشێوەیەكی گشتی بانكی ناوەندی (215,490,165) دۆلاری خستە بازارەوە.

هاتووە ، بری (209,870,165) دۆلار وەك حەواڵە بووە و تەنها (5,620,000) ملیۆن دۆلار وەك كاش بووە ، ئەمەش بەبەراورد لەگەڵ چەند مانگی رابردوو كەمترین برە دۆلاری كاشە كە دەخرێتە بازارەوە.

لەئێستاشدا كاتژمێر (11:45) خولەكی پێش نیوەرۆ ، نرخی (100) دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە (152.250) دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەكرێت.

کامەران کەریم