عێراق دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی دەستپێكرد

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق مووچە مەعاش


Feb 01, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بانكی ڕەشید، دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی ئەمساڵی خانەنشینانی عێراقی دەستپێكرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی شوبات، بانكی ڕەشید لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، “پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی موچە گەیشتووەتە بانكەكە و دابەشكردن موچەی مانگی شوباتی خانەنشینان دەستیپێكردووە.

حكومەتی عێراق دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی كردووە بە ئەلیكترۆنی، مانگانە هەر موچەخۆرێك لەڕێگەی كورتەنامەوە ئاگاداردەكرێتەوە لە هاتنی موچەكەی و بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی بنكە و ناوەندە ئەلیكترۆنییەكانی دابەشكردنی موچە دەكات كە لە زۆربەی گەڕەكەكانی شارەكاندا هەن و تا درەنگانی شەو كاردەكەن، بەوەش پێویست ناكات موچەخۆر سەردانی بانكەكان بكات و تەنها لە كاتەكانی ڕۆژدا موچە وەربگرێت.

ئەمە لەكاتێكدا حكومەتی  هەرێمی كوردستان تائێستا مووچەی مانگی 10 و 11 و 12 ساڵی رابردوو و مانگی 1ی ئەمساڵی دابەش نەكردووە بۆ ماوەی زیاتر لە 4 مانگیشە وانەبێژان و مامۆستایان بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كردووە لە هەزاران قوتابخانەدا، حكومەتی كاربەڕێكەریش بێ باكە لە ئاست داوا ڕەواكانی مووچەخۆران و فەرمانبەران.

کامەران کەریم