لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە دهۆک چوار کەس بوونە قوربانی

(0) / / کردستان / زایەڵە دهۆک هاتوچۆ کوردستان


Feb 01, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک بڵاویکردەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای ناحیەی کەڵەک بۆ پارێزگای موسڵ لە نزیک گوندی نازمییە رووداوێکی هاتوچۆ روویدا.

ئاشکراشیکرد، رووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی تۆیۆتا هایلۆکس و هیۆندای ئەکسێنت روویداوە و لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و دووانی دیکەش برینداربوون.

کامەران کەریم