عێراق بانگهێشتی كاربەڕێکخەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا دەکات

(0) / / عراق / زایەڵە ئێران عێراق ئەمریکا


Feb 03, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگهێشتكردنی  کاربەڕێخەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا راگەیاند.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: بۆ ناڕەزایی بەرامبەر بە دەستدرێژیی ئەمریكا كە شوێنە سەربازی و مەدەنییەكانی عێراقی كردە ئامانج، وەزارەتی دەرەوە بانگهێشتی دیڤید بێركەر کاربەرێکخەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریكا دەكات لە بەغدا بەهۆی نەبوونی باڵیۆزی ئەمریكاوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەمە بۆ گەیاندنی یاداشتێكی فەرمی ناڕەزایەتییە سەبارەت بەو هێرشەی ئەمریكا كە ئێوارەی دوێنێ هەینی، 02/02/2024 شوێنە سەربازی و مەدەنییەكانی ناوچەی عەكاشات و قائیمی كردە ئامانج.