باران و تەرزە و بەفر ناوچەکانمان دەگرێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشناسی کوردستان


Feb 03, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پشتیوان  ئیبراهیم  شارەزای کەشناسی بەزایەڵەی ڕاگەیاند:  له سبەی ڕۆژی یەک شەممە ٤/٢/٢٠٢٤ تاوەکو ڕۆژی چوار شەممە ٧/٢/٢٠٢٤ شەپۆلێکی باران بارینی لاواز و مامناوەند و هەندێ کات بارانی بەلێزەمە کە سەرچاوەی دەریایی ناوەڕاستە ناوچەكانمان دەگرێتەوە و کەشێکی باراناوی دروست دەکات و خؤى دەبینێتەوە لە بارانى پچرپچر و بارانى به خوور لەگەڵ بارینی تەرزە و خێرایی با و نزم بونەوەی پلەکانی گەرما و بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییەکان دەگڕێتەوە و ڕێژەی باران بارینەکە بەپێی ناوچەکان جیاوازە . 

وتیشی: ناوبەناو خێرایی با چالاک دەبێت لە 20کلم بۆ 30 کلم لە کاتژمێرێکدا بەپێ کات و شوێن گۆڕانکاری روودەدات و لە ناوچە شاخاوییەکان خێراییەکە زیاترە لەماوەی ئەم شەپۆلەدا پلەکانی گەرما لە 3 پلە بۆ 5 پلە دەست بەنزمبونەوە دەکات بەپێی ناوچەکان . 

کامەران کەریم