تاران:  هەر هێرشێک بکرێتە سەر ئێران بێ وەڵام نابێت

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران تاران ناسر کەنعانی


Feb 06, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وتەبێژی وەزارەتی دەروەی ئێران رایگەیاند، هەر هێرشێک بکرێتە سەر خاکەکەیان بێ وەڵام نابێت، دوژمنەکانیشیان توانا و دەسەڵاتی ئێرانیان بەدی کردوە و پێش ئەوەی کردەوەیەکی خراپ ئەنجام بدەن بە جوانی بیری لێدەکەنەوە.

ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە بەکارهێنانی تواناکانیان لە وەڵامدانەوەی هێرشەکان پاشگەزنابنەوە و وا لە دوژمنەکانیان دەکەن پەشیمان ببنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوژمنەکانیان پێشتر توانا و دەسەڵاتی ئێرانیان بەدی کردوە و پێش ئەوەی کردەوەیەکی خراپ ئەنجام بدەن، بە جوانی بیری لێدەکەنەوە.