ئازموون باشترین هێرشبەر و قەلعەنویی دووهەمین ڕاهێنەری سەرووی ئاسیا

(0) / / ورزش / زایەڵە ئازموون ئێران تۆپی پێ


Feb 07, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ هێرشبەری تیپی نیشتمانی ئێران بە هۆی دەنگدانی هەوادارەکانەوە وەکوو باشترین هێرشبەری جامی نەتەوەکانی ئاسیا ناسێندرا.

سەردار ئازموون، هێرشبەری نیشتمانی تیپی ئێران بە درەوشاوەیی بەرانبەر بە تیپی ژاپۆن و بەدەست هێنانی 53.9لەسەدی دەنگەکانی ڕاپرسی میدیای ئەلکاسی قەتەر، نازناوی باشترین هێرشبەری ئاسیای لەسەر دانرا.

ئازموون لە یاری بەرانبەر بە ساموورایەکان کارکردێکی زۆر باشی هەبوو بە جوانی درەوشایەوە و یەک پاسی گوڵ و یەک گوڵی جوانیشی تۆمار کرد.

ئەمیر قەلعەنویی ڕاهێنەری تیپی نیشتمانی ئێران لە هەمان ڕاپرسیدا بە هۆی 36.3لەسەدی دەنگەکان پاش حوسێن عەمووتە ڕاهێنەری تیپی ئوردۆن، وەکوو دووهەمین ڕاهێنەری بەرتری جامی نەتەوەکانی ئاسیا دێتە ئەژمار.

کەژاڵ حەمیدی