وتەکانی نوێنەری عێراق لە ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی ڕێککەوتن لەگەڵ هەرێم لەسەر بودجە و هەناردە کردنی نەوتی کوردستان

(0) / / عراق / زایەڵە نەوت کوردستان بودجە عێراق عەباس کازم عوبەید


Feb 07, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نوێنەری عێراق لەمیانی گوتەیەکیدا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند "خەریکە دەگەینە رێککەوتنێکی باش لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەسەر بودجە"، گوتیشی: " هەوڵدەدەین دەستبکەینەوە بە هەناردەی نەوتی عێراق لەرێگەی هەرێمی کوردستانەوە، چونکە ئەوە بۆ هەردوولا باشە".

عەباس کازم عوبەید، بەرپرسی کاروباری عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک لەدانیشتنی تایبەت بە دۆخی وڵاتەکەی رایگەیاند "لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەردەوامین لە پێشخستنی بواری دپلۆماتیمان".

گوتی: "لەسەر ئاستی ناوخۆ هەوڵی ئەوە دەدەین دۆخی گوزەرانی خەڵک باشتر بکەین، دەمانەوێت ئابووریمان فرەچەشن بکەین".

راشیگەیاند "هەڵبژاردنی مانگی 12ی ساڵی 2023ی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە کەرکوک زۆر گرنگ بوو، بەڕێوەچوونی گرنگبوو بۆ ئەو شارە کە فرە نەتەوەیە".

لەبارەی کێشەکانی بەغداد و هەولێر، نوێنەری هەمیشەیی عێراق گوتی: "خەریکە دەگەینە رێککەوتنێکی باش لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەسەر بودجە، هەوڵدەدەین دەستبکەینەوە بە هەناردەی نەوتی عێراق لەڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە، چونکە ئەوە بۆ هەردوولا باشە".