ئەمیر سەعید ئیروانی: ئێران هەرگیز هەوڵی نەداوە ناکۆکییەکانی لەگەڵ ئەمریکا بگوازێتەوە بۆ نێو خاکی عێراق

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران عێراق ئەمریکا


Feb 07, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەمیر سەعید ئیروانی، نێردەی هەمیشەیی و باڵیۆزی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، ئێران هەرگیز هەوڵی نەداوە ناکۆکییەکانی لەگەڵ ئەمریکا بگوازێتەوە بۆ نێو خاکی عێراق.
ئەمیر سەعید ئیروانی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش گوتی، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی ئەمریکا بۆسەر عێراق و سوریا نایاسایی و بێپاساو بوو، ئەم جۆرە هێرشانە پێشێلکاریی ئاشکران بۆسەر یاسا نێودەوڵەتییەکان و سەروەریی خاکی عێراق و سوریا.
جەختی لەوەش کردەوە، ئێران هەرگیز هەوڵی نەداوە ناکۆکییەکانی ناوچەکە بەرفراوانتربکات و هیچ بنکەیەکی سەربازی و راوێژکارێکی لە خاکی عێراقدا نییە، ئەو راوێژکارانەش کە لە سوریان، بەشێوەیەکی یاسایی و لەسەر داوای فەرمیی حکومەتی سوریا بۆ روبەروبوونەوەی “تیرۆر” لەوێن.