١٠ رۆژى دیکە بۆتۆمارى دەنگدەران درێژکرایەوە

(0) / / جهان / زایەڵە عیراق عەبدولڕەزاق شەریف


Apr 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانى عیراق ماوەى تۆمارى دەنگدەرانی تاوەکو رۆژی ١٥ى نیسان درێژکردەوە و تۆمارى کاندیدەکانیش تا وەکو ۱۷ی نیسان بەردەوام دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەبدولڕەزاق شەریف بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنى باڵا هەڵبژاردنەکانى عیراق لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ،تاوەکو ئێستا لە ڕێگەى ئۆفیسەکان و تیمە گەڕۆکەکانی کۆمسیۆن %٦٥ى دەنگدەرانى سنوورى پارێزگاى هەولێر لە تۆماری نوێی دەنگداندا تۆمارکراون و ئەوانەشی بایۆمەتریان بۆ کراوە و کارتیان بۆ دروستکراوە %٩١ى کارتەکان دابەشکراون، کاتیش بۆ خۆتۆمارکردن درێژکراوەتەوە و دەرفەت هەیە تاوەکو ۱٥ی نیسان هاووڵاتیان ناوی خۆیان تۆمار بکەن .
وتیشی ،٥٣ بنکەى تۆمارى دەنگدەران و ٥٣ تیمى گەڕۆک بۆ تۆماری دەنگدەرانی هەولێر لەکاردان، ٣٧ تیمى تۆمارکردنى ئاوارەکانیش لە پارێزگاى هەولێر هەیە و لە رۆژى سێشەممەى داهاتووش دەست دەکەن بە دابەشکردنى کارتە تازەکان کە ژمارەیان ٤٠ هەزار کارتە .
کامەران کەریم