بردنەوەی پڕگوڵی تیپی تۆپی پێ خانمانی ئێران بەرانبەر بە قرقیزستان
(0) /
زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی خانمانی ئێران لە یارییەکانی تورنۆمێنتی فووتساڵی خانمانی کافا لەگەڵ قێرقیزستان یاری کرد و لە کۆتایدا بە ئاکامی سرنجڕاکێشی 11 بەر 0 یارییەکەی بردەوە.
تورنۆمێنتی تۆپی پێ نێوهۆڵی خانمانی کافای 2024 بە ئامادەبوونی تیپەکانی، ئوزبکستان، تاجیکستان، ئێران، قرقیزستان و تورکەمەنستان لە شاری دووشەمەی تاجیکستان بەڕێوەچوو.
گوڵەکانی ئێران لەو یارییەدا لە لایەن فرشتە خوسرەوی، سارا شیربەیگی، فاتیمە حسێنی، مەهتاب بەنایی ئێلهام عەنافچە و زیبا ئەفرووغ تۆمار کرا.
تیپی نیشتمانی خانمانی وڵاتی ئێران لە سێهەمین دیداری خویدا ڕۆژی هەینی کاتژمێر 14:30 بەکاتی تاران و بەرانبەر بە تورکەمەنستان بەڕێوەدەچێت.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: