به‌بڕی نزيكه‌ی 190 ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با لە سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە کارەبا سلێمانی پڕۆژە


Feb 11, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند:له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانی،به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی_گشتی_كاره‌بای_سلێمانی و له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌با به‌بڕی نزيكەى (190) ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت.

پرۆژه‌كه‌ش چەند بڕگەیەک لە خۆدەگرێت کە بریتییه‌ له‌ (راکێشانى کارەبا و دانانى محەویلەیه‌ک بۆ گوندى_سەردارئاوا، دەرکردنى فیدەرێکى نوێى مساعد بۆ فیدەرى 292ى وێستگەى گۆڕینى کارەباى نیشتمان، لە سنورى بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى رۆژئاوا).

‌کۆى گشتى بودجه‌ی پڕۆژه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ (189.396.000) ته‌نها سه‌دو هەشتاو نۆ ملیۆن و سێ سەد و نەوەد وشەش هەزار دینار.

پرۆژەکەش  له‌لایه‌ن كۆمپانیای (زۆیا) جێبه‌جێ ده‌كرێت و بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی 75 رۆژدا كاره‌كانی ته‌واو بێت.

کامەران کەریم