پێنج ملیۆن گەشتیار سەردانى ئێرانیان کردووە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە گەشتیاری ئێران ئابووری


Feb 13, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە -پێنج ملیۆن گەشتیار  لە 10 مانگی رابردوودا سەردانى ئێرانیان کردووە.
جێگری سەرۆکی گەشتوگوزاری وەزارەتی کلتوور و رۆشنبیری و گەشتیاریی ئێران گوتی، لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە پێنج ملیۆن و 400 هەزار گەشتیاری بیانی سەردانی ئێرانیان کردووە کە بەراورد بە ساڵی رابردوو، 52% زیادی کردووە.
عەلی ئەسغەر شالبافیان ئاماژەی بەوەشکرد، خۆشبەختانە لەئەمساڵدا گرنگی تایبەت بە گەشتیاری دراوە و زیاتر لە هەزار و 607 پڕۆژە بۆ ئەم مەبەستە ئەنجامدراوە و بڕی یەک ملیار دۆلار وەبەرهێنان بۆ گەشتیاری کراوە.