تیکواندۆی جامی فەجر/ کچە وەرزشوانەکانی ئێرانی پلەی پاڵەوانێتیان بەدەستهێنا
(0) /
زایەڵە ـــ سیوسێهەمین خولی پێشبڕکێیەکانی تیکواندۆی نێودەوڵەتی جامی فەجر لە دەستەی خانماندا، بە قارەمانی تیپی ئێران گەیشتە کۆتایی.
سی و سێهەمین خولی پێشبڕکێیەکانی نێودەوڵەتی تیکوندۆی جامی فەجر لە بەشی خانماندا، لە ماڵی تیکواندۆی شاری تاران بەڕێوەچوو و لە کۆتایدا تیپی ئێران بە بردنەوەی 7 نیشانی ئاڵتوون و یەک نیشانی زێو، عینوانی قارەمانی ئەو پێشبڕکێیانەی بەدەست هێنا و تیپەکانی ئەرمەنێستان و قەزاقستان بە ریزەوە لەسەر پلەی دووهەم و سێهەم ڕاوەستان.
خاتوو ئورگانا نینا، وەرزشوانی خەڵکی ئەرمەنستان، وێڕای ئەوەی وەکوو تەنیا وەرزشوانی بیانی نیشانی ئاڵتوونی بردەوە، وەکوو باشترین یاریزانی ئەو خولە لە پێشبڕکێیەکانیش هەڵبژێردرا.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: