گەشتی لووتکە چیای حەسەن بەگ لە لایەن گرووپی قەڵای هەولێر بەڕێوەچوو
(0) /
زایەڵە ــ گرووپی شاخەوانیی قەڵای هەولێر گەشتێکی بۆسەر لووتکەی چیای حەسەن بەگ، لە کەش وهەوایەکی زۆرخۆشدا ئەنجامداوە.
دەستەی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی قەڵای هەولێر: بە هۆی بەفری زۆر و نەبوونی ڕێگای ئوتومبێل سەرکەوتن بۆسەر لووتکە بە شاخەڕەوی لە ناو دیمەنە جوان و زیوینەکانی بەفر ٤ کاتژمێر و نیوی خایاند.گەشتەکە لە کەشوهەوایەکی زۆر خۆشدا بەڕێوەچوو.
دەستەی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا: لە گەشتەکەدا بە دیداری ژمارەیەک گرووپی شاخەوانی شادبووین کە بۆ هەمان شوێن گەشتی شاخەوانیان سازکردبوو.
سوپاس بۆ خوا دوای پشودان و خواردنی ژەم بەسەلامەتی گەڕاینەوە بۆ شوێنی دەستپێک.
تێبينيێك بنێرە: