خوسرەوی وەفا: ڕاهێنەری بیانی وەرزشی ئێمە ڕزگار ناکات

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئێران


Feb 15, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ سەرۆکی لێژنەی نیشتمانی ئۆڵۆمپیکی ئێران گوتی: کێشەی وەرزشی ئێمە ئامادەنەبوونی ڕاهێنەرانی بیانی نییە، بەڵکوو بەباتەکانی دیکەش کاریگەرە

مەحموودی خوسرەوی وەفا لە وتەیەکدا پاڵپشتی خۆی ڕاگەیاند لەمەڕ کەڵکوەرگرتن و ئامادەبوونی ڕاهێنەرانی ئێرانی بۆ ڕاهێنانی تیپە نیشتمانیەکان و گوتیشی کێشەی وەرزشی ئێمە تەنیا ناگەڕێتەوە بۆ نەبوونی ڕاهێنەری بیانی و پشتڕاستی کردەوە کە: بوونی ڕاهێنەری بیانی وەرزشی ئێمە ڕزگار ناکات.

ناوبراو وتیشی: کێشە جوراوجورەکان لەوانە: لەشجوانی، خورد و خۆراکی وەرزشوانەکان، بەرزکردنەوەی زانیاری زانستی و بابەتە دەروونییەکان و .... هەر هەموویان ئەو خاڵە گرنگانەن کە دەبێ لەبارچاوی بگرین و سەرنجی بدەین و لەوبارەوە بەرنامەی لەباری بۆ داڕێژین.

کەژاڵ حەمیدی