لیژنەی یاسایی پەرلەمان لەگەڵ پەیمانگای یاسای نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤ کۆدەبێتەوە
(0) /
زایەڵە - دارا سێکانیانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند :لیژنەی یاسایی بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەکە، چاویکەوت بە خاتوو ڕۆبن کاری بەڕێوەبەری سەرەکی پەیمانگای یاسای نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤ و شاندی یاوەری.
وتیشی: لەدیدارێکدا جەخت لە گرنگی ھاوئاھەنگی و ھاریکاری لە نێوان لیژنەی یاسایی و پەیمانگاکە کرایەوە، ھەروەھا ئەمە جگە لە گفتوگۆکردن دەربارەی دەرھاوێشتەکانی ئەو وۆرکشۆپەی لەلایەن پەیمانگاوە ڕێکخرابوو بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەکە، کە تایبەت بوو بە فۆرمەلە یاساییەکان.
ئەوەشی خستەڕوو: ھاوکات لەدیدارەکەدا جەختکرا لەسەر ڕێکخستنی وۆرکشۆپێک سەبارەت بە پێوانەکردنی کاریگەری یاسادانان و چەند پرس و بابەتێکی تر ، کە لەنێوان لیژنەی یاسایی و پەیمانگادا ڕێککەوتنی لەسەر دەکرێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: