کاردانەوەی سەرۆکی فیفا بە بردنەوەی تیپی ئێران بەرانبەر بە ئسپانیا

(0) / / ورزش / زایەڵە فیفا وەرزش ئێران ئسپانیا


Feb 17, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ جیانی ئینفانتینو سەرۆکی فیفا، پیرۆزبایی بردنەوەی بەنرخی یاریزانانی تیپی نیشتمانی تۆپی پێ کەنار زەریای ئێرانی کردووە بەرانبەر بە تیپی نیشتمانی ئسپانیا.
 
جیانی ئینفانتینو، سەرۆکی فیفا لە پۆستێکی ئینستاگرامیدا، پیرۆزبایی سەرکەفتنی ئێرانی کردووە بەرانبەر بە تیپی ئسپانیا.
 
سەرۆکی فیفا ڕۆژی یەکەمی جامی 
جیهانی تۆپی پێ کەنار زەریای وەکوو ڕۆژێکی پڕ لە هەیەجان زانی و پیرۆزبایی و دەسخۆشی تیپە بەژدار بووەکانی دیکەشی کردووە لەمەڕ ئامادەبوونیان بۆ ئەنجامدانی نومایشێکی جیهانی.  
 
جیانی، وێنەی یەکەم و نویەم لە دە وێنەی سەر لاپەڕی فەرمی خۆی تایبەت داوە بە تیپی نیشتمانی ئێران.
 
کەژاڵ حەمیدی