نیشانی ئاڵتوونی جیهانی لەسەر سینەی سەهوڵپێوی ئێرانی
(0) /
زایەڵە ـــ لە درێژەی پێشبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی سەهوڵپێوی جیهان لە کەنەدا " موحەمەد ڕەزای سەفدەریان" توانیویەتی مەداڵی زێڕین و "موحسێن بەهەشتی راد"یش توانی مەداڵی بۆڕۆنزی دەست بکەوێت.
پێشبڕکێیەکانی سەهوڵپێوی جیهانی ساڵی 2024، بە میوانداری "ئێدمونتۆن"ی کەنەدا و بە ئامادەبوونی باشترین وەرزشوانانی ئەو لقەی وەرزشە لە هەموو وڵاتەکانی جیهاندا بەڕێوەچوو کە تێدا دوو سەهوڵپێوی بەناوبانگی جیهان و خەڵکی ئێران بە نێوەکانی موحەمەد ڕەزای سەفدەریان و موحسێن بەهەشتی راد تێدا بەژدار بوون.
لەبەشی پێشبڕکێ دوایندا، موحەمەد ڕەزا توانی ڕەکابەری خەڵکی موغولستانی خۆی تووشی شکست بکات و نیشانی ئاڵتوونی جیهانی دەستبکەوێت. و موحسێن بەهەشتی ڕادیش بە سەرکەفتن لە پێشبڕکێ ریزبەندیدا نیشانی بۆڕۆنزی دەستکەوت.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: